لە ئیدارەی راپەڕین

رێگەی گوندی شوشکەلەی ناحیەی خدران قیرتاو دەکرێت

964+

ژێوار خدر

رێگەی گوندی شوشکەلە ناحیەی خدرانی ئیدارەی راپەڕین بە درێژی 450 مەتر قیرتاو دەکرێت و دانیشتووانی گوندەکە ئیسراحەت دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی رانیە رایگەیاند، پڕۆژەکە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی رانیەوە جێ بەجێ دەکرێت.

دەشڵێت، تێچووی پڕۆژەکە 65 ملیۆن و 385 هەزار دینارە و لە سەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی دارایی جێبەجێدەکرێت و

تەواوکردنی پڕۆژەکەش سود بە دانیشتوانی گوندەکە دەگەێنێت.

دانیشتوانی ناحیەی خدران کێشەى رێگاوبان و ئاوەڕۆیان هە...

دانیشتوانی ناحیەی خدران کێشەى رێگاوبان و ئاوەڕۆیان هەیە