رێكخراوى په‌تریكۆر: هه‌ڵه‌كان راست بكه‌نه‌وه
داوا له حكومه‌تى هه‌رێم كراوه له باره‌ى گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانى شنگال داواى لێبوردن بكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێکخراوی مافی مرۆڤ، داوا له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات له‌باره‌ى ئه‌و هه‌ڵه و كه‌موكوڕیانه‌ى له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى شنگال كردوویه‌تى داواى لێبوردن بكات و هه‌مانكات ئه‌و هه‌ڵه گه‌ورانه‌شی راست بكاته‌وه كه پێشتر كردوونى.
رێکخراوی مافی مرۆڤی په‌تریکۆر، كه رێكخراوێكى چاودێری وردى كارى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆره‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانى شنگال و ده‌وربه‌رى ده‌كات، له راگه‌یه‌نراوێكدا، به‌بۆنه‌ى سازدانى کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە جینۆسایدی ئێزیدییەکان، كه زانكۆى كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ى برد، كۆمه‌ڵێك داواكارى ئاڕاسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه.
داواى كردووه، حكومه‌تى هه‌رێم به فەرمی داوای لێبوردن بكات و راشکاوانەش دان بەو هەڵە گه‌وره‌یه‌ى بنێت، كه له‌كاتى مامه‌ڵه‌كردنى لەگەڵ دوو گۆڕی بە کۆمەڵی قوربانیانی ئێزیدی، له مانگى شوباتى ساڵى 2015 لە قەزای شنگال و گوندی بەردیەى سه‌ر به ناحیەی زوممار، ئه‌نجامى داوه.
داواكارییه‌كى دیكه‌ى ئه‌م رێكخراوه بریتییه له چاره‌سه‌ركردنى دۆسییه‌ى 91 شەهیدی ئێزدی کە بەشێوەی نایاسایی و لەدەرەوەی چوارچێوە فەرمییەکان گۆڕه‌كانیان لە لایەن وەزارەتەکانی شەهیدان و کاروباری ئەنفالكراوانى هه‌رێم، وەزارەتی کاروباری شەهیدانى عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە و لە ساڵی 2015، هه‌ڵكه‌ندراون، پێویسته ئه‌م لایه‌نه فه‌رمیانه بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن و رێگاچارەی یاسایی گونجاویش بدۆزنه‌وه.
راستکردنەوەی ئه‌و هەڵە مێژووییه‌ی كه حكومه‌تى هه‌رێم له دووبارە ناشتنه‌وه‌ى 67 روفات كردوویه‌تى كه لە رێكه‌وتى 13.8.2015 بەشێوەیەکی نەشیاو، بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامه‌كانیان و رادەستکردنیان بە خێزانەکانیان، بەخاک سپێردران.
باسی له‌وه‌ش كردووه كه پێویسته چارەنووسی ئه‌و 24 روفاته یەکلابكرێته‌وه کە زیاتر لە 10 ساڵە لە هەولێرن و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌سوكار و بنەماڵەکانیان لە مافە یاسایی و مرۆییەکانیان بێبه‌ش بكرێن.
رێكخراوه‌كه، دووپاتی دەکاتەوە کە گۆڕە بەکۆمەڵەکان نوێنەرایەتی توخمێکی بنەڕەتی تاوانی جینۆساید دەکەن و هەر جۆرە مامەڵەکردنێکی نایاسایی یان ناشەفافانە لەگەڵیاندا، ده‌بێته بەردەوامی دان به تاوان له‌دژى قوربانییەکان و بنەماڵەکانیان و تێكدانى بناغه‌كانى دادپه‌روه‌رى.