لە دوو رێگەی سلێمانی کامێراکان دەکەونەکار

ئۆتۆمبێلی بچووک پێنج کیلۆمەتر لێخۆشبوونی بۆ دەکرێ


دیلان محەمەدجەزا

هاتوچۆی سلێمانی، لە رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 10:00ی بەیانی کامێراکانی رێگای نێوان سلێمانی – تاسڵووجە وە بە پێچەوانەوە (کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی) دەکەونە کار و تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەوی بە سیستەمی One Point و بەپێی ئەو خێراییانەی کە لە هێماکانی هاتوچۆی تەنیشت رێگاکە دانراون تۆمار دەکات.

جگە لە تاسڵووجە، لە رێگەی سلێمای بۆ وارماوە کامێراکان سەرپێچی تۆمارکردن دەستپێ دەکەن و ئۆتۆمبێلی بچووک پێنج کیلۆمەتر لێخۆشبوونیان هەیە، وە لێخۆشبوونی بارهەڵگرەکان سێ کیلۆمەترە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: لە رۆژی 28.8.2025 لەسەر رێگای نێوان سلێمانی–وارماوا بەهەمان شێوە کامێراکان دانراون سەرپێچی خێرایی تۆمار دەکەن بە سیستەمی Point to Point بەپێی ئەو خێراییانەی دیاریکراوە لە ڕێگەی هێماکانی هاتوچۆوە.

هاوکات هاتوچۆی سلێمانی ڕوونیدەکاتەوە، تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەوی لەو کامێرایانەی بە سیستەمی Point to Point کار دەکەن، تێکڕای خێرایی لە هەموو کامێراکان هەژمار دەکرێت، بۆ نموونە لە نێوان دوو کامێرا پێویستە شۆفێر بە خێرایی ڕیگەپێدراو کە دیاریکراوە شۆفێری بکات بە پێچەوانەوە سزای دیاریکراو دەدرێت.

هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، لەنێوان کامێراکانی دیکەدا ئەگەر شۆفێر لەسەر تیژڕەوی بەردەوام بوو هەمان سزا دووبارە دەیگرێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا