لەبن 69 دۆلارە

نرخی نەوت کەمێک دابەزی

964+

شۆڕش قادری

چەند رۆژێك بوو نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردبوو و بەرەو 70 دۆلار هەنگاوی دەنا، بەڵام ئەمڕۆ کەمێک دابەزیوە و لەسەروو 68 دۆلارەوە مامەڵەی پێودەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 26.8.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 47 سەنت دیاری کراوە و بەروارد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.48٪ دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساسیش بە 64 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 0.54٪ دابەزیوە.

هەفتەی رابردوو و دوای کۆبوونەوەکانی سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا و ئۆکراین نرخی نەوت رووی لەدابەزین کرد، بەڵام سەرەتای ئەم هەفتەیە جارێکی تر بەرزبووەوە و ئەوا چەند رۆژێکیشە هەڵبەز و دابەز دەکات.

نرخی نەوت جێگیرە

نرخی نەوت جێگیرە

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە