لەبن 68 دۆلارە

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

هەفتەی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کرد، بەڵام ئەمڕۆ رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە و بەرەو 70 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 23.8.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 73 دیاری کراوە و بەروارد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.9٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساسیش بە 63 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 0.22٪ بەرزبووەتەوە.

هەفتەی رابردوو و دوای کۆبوونەوەکانی سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا و ئۆکراین نرخی نەوت رووی لەدابەزین کرد، بەڵام ئەو دابەزینە زۆری نەخایاند و جارێکی تر رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە.