بۆ ئه‌وه‌ى گرنگی زیاتر به شنگال بدرێت
داوا ده‌كرێت سندوقى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال له ده‌شتى نه‌ینه‌وا جیابكرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له شنگال كه‌مپینێك بۆ جیاكردنه‌وه‌ى سندوقى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌م قه‌زایه له سندوقه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ده‌شتى نه‌ینه‌وا دروستكراوه و داواكاره واژۆ كبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى شنگال له بودجه ئاوه‌دانیكردوه‌كانى تایبه‌تمه‌ندى خۆی هه‌بێت.
كه‌مپینه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوى (بیت التعایش) دروستكراوه و له بانگه‌وازێكیشدا ده‌یانه‌وێت سندوقه‌كه‌ى شنگال له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تى كارابكرێت.
د.میرزا دینایی، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه به 964ـى وت، ئه‌م سندوقه وه‌كو سندوقێكی هاوبه‌ش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و ده‌شتى نه‌ینه‌وا له‌سه‌رده‌مى كابینه‌كه مسته‌فا كازمی داندراوه، دواتر له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئێستاش له‌یاسای بودجه گرنگى ئه‌م سندوقه به‌هه‌ند وه‌رگیراوه، به‌ڵام كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان كارانه‌بوونى سندوقه‌كه‌یه.
وتیشی “پێویسته ئه‌م سندوقه تایبه‌ت بكرێت به شنگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه‌ش له‌خۆ بگرێت كه پێشتر داعش زه‌ره‌رو زیانى پێگه‌یاندوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سروشت و ئێش و ئازاره‌كانى شنگال له‌گه‌ڵ ده‌شته‌كانى نه‌ینه‌وا زۆر جیاوازیان هه‌یه بۆیه داواى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن.
به‌پێی بانگه‌وازه‌كه‌ى (بیت التعایش) ئه‌م سندوقه ه‌وه‌ته‌ى دامه‌زراوه، پشتگوێخراوە و بودجەیەکی گونجاوى بۆ تەرخان نەکراوە، به‌هه‌ر هۆكارێكیش بێت سندوقه‌كه به‌وشێوه‌یه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
رێكخراوه‌كه داوا له رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، مرۆیی، كه‌سایه‌تى و هه‌موولایه‌ك ده‌كات پشتگیریكردنیان له‌م بانگه‌وازه بۆ ئه‌م ئیمێله بنێرن
كه‌مپینه‌كه تاوه‌كو رۆژى 31.8.2025 به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتر باگه‌وازى كه‌مپینه‌كه له‌گه‌ڵ واژۆكان دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى واژۆیان كردووه رێككه‌وتن ده‌كرێت، ئینجا له‌ژێر ناوى كۆمه‌ڵگه و هاوڕێیانى شنگال، پێشكه‌شى دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان ده‌کرێت.
له كه‌مپێكی شنگال چوار ئه‌ندامێكی خێزانێكى ئاواره تووشی شێرپه‌نجه بوونه