لە دهۆک زیاتر لە 45 کەس بەهۆی خواردنی خواردنگەیەک ژەهراوی بوون - وێنە؛ تەندروستی دهۆک
خواردنگەکە داخرا
لە دهۆک زیاتر لە 45 کەس بەهۆی خواردنی خواردنگەیەک ژەهراوی بوون
964+
شۆڕش قادری
لە دهۆک زیاتر لە 45 کەس بەهۆی خواردنی خواردنگەیەک لەناو سەنتەری شار ژەهراوی بوون و بەوهۆیەوە خواردنگەکە داخرا.
مەتین جەمیل وتەبێژی تەندروستی دهۆک بە 964ـی وت، “زیاتر لە 45 کەس بەهۆی خواردنی خواردنگەیەک ژەهراوی بوون کە تا ئێستا ژمارەیەکیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، بەشێکیشیان رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ دووشەممە 25.8.2025 لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی دهۆک و تیمەکانی خۆپاراستنی تەندروستی، خواردنگەکەیان بە یەکجاری داخستووە کە لەناو سەنتەری دهۆک بووە.