پەرلەمانی عێراق دەنگی دا

150 هەزار دينار بۆ موچەی مامۆستایان زیاد كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پەرلەمانی عێراق دەنگی دا بۆ هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە ژمارە 22ی ساڵی 2011، كە چەند بڕگەیەك لەخۆدەگرێ و لە خزمەتی مامۆستایانە، گرنگترینیان زیادكردنی دەرماڵەی پیشەییە لە 150 هەزارەوە بۆ 300 هەزار، هەروەها كادیرانی پەروەردە پارچە زەوییان پێدەدرێ و ئەوانەشی لە گوندەكان مامۆستان خزمەتیان بە دوو بەرامبەر بۆ هەژمار دەكرێت.

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دانیشتنی هەیە و یەكێك لە بڕگەكان هەمواری یاسای وەزارەتی پەروەردەیە ژمارە 22ی ساڵی 2011، كە دەنگی پێدرا و پەسند كرا.

بەپێی راگەیاندراوی نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمان، یاساكە ئەو بڕگانە لەخۆدەگرێت:

1. زیادکردنی دەرماڵەی پیشەیی بۆ مامۆستایان (بنەڕەتی و ئامادەیی) لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار، لە هەنگاوێکدا بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی ژیان و بەرز نرخاندنی هەوڵە پەروەردەییەکان.

2- زیادکردنی ماددەیەکی یاسایی کە تێیدا هاتووە خزمەتی مامۆستا لە ناوچە گوندنشینەکان دوو هێندە زیاد بکرێت بۆ مەبەستی خانەنشینی، بە ئامانجی هاندانی کارمەندان بۆ کارکردن لە ناوچە دوورەدەستەکان و پڕکردنەوەی کەموکورتییەکان لەوێ.

3. دامەزراندنی ماوەی وانەبێژ و کارگێڕان کە گرێبەستی ساڵی 2020یان هەیە، کە نوێنەرایەتی سەقامگیری کار دەکات بۆ بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی کە لە ساڵانی پێشوودا خزمەتگوزاری خۆبەخشی یان گرێبەستی کاتییان پێشکەش کردووە.

4- پێدانی موچەی خاوەن گرێبەستە پەروەردەییەکانی ساڵی 2024 بۆ دڵنیابوون لە شایستە داراییەکانیان و بتوانن بەبێ دواکەوتن و پەراوێزخستن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.

5. بەشداریکردنی هەموو کارمەندانی پەروەردەیی لە وەرگرتنی پارچە زەوی بۆ نیشتەجێبوون، هاوشێوەی ئەو توێژانەی تر کە دەستپێشخەرییەکانی نیشتەجێکردنی حکومەت دەیانگرێتەوە.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەست بە جێبەجێکردنی ئەو بڕگانە بکەن، ئەمەش بە پێی ئەو میکانیزم و رێکارانەی کە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە رادەگەیەنرێن.

سبەینێ موچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی...

سبەینێ موچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت