کۆتایی ئەمساڵ سایدێکی تەواو دەبێت
تونێلی ماوەران تەواو دەکرێت و قەرەباڵغی نامێنێت
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
پرۆژەی کۆڕێ – قەندیل – شەقڵاوە کارەکانی پێی ناوەتە قۆناغی کۆتایی، تۆنێلەکەش درێژ دەکرێتەوە و تا کۆتایی ئەمساڵ سایدێکی تەواو دەبێت.
هەڵگورد وەلی، ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە 964ـی وت، وا بڕیارە لە سەرەتای 2027 کارەکان سەرجەمی بە کۆتابێت بەڵام لە کۆتای ئەمساڵ سایدێکی بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە و لە کۆتایی ساڵی داهاتووش هەوڵدەدەین تەواوی پرۆژەکە بخەینە خزمەت هاوڵاتیان.
وتیشی لە ئێستادا لە پشتی تونێلی ماوەران سایدێک قیرکراوە و بەشێکی کارەکانی بەکۆتا هاتووە”.
سەبارەت بە داڕمانی بەشێکی شەقامەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە دیوی پێشەوەی تونێلی ماوەران 250 مەتر درێژکراوەتەوە و لە دیوی دواوەش 40 مەتر ئەمەش بەهۆی ئەوەی خاکی ئەم شوێنە سەرما و گەرما کاری تێدەکات بۆیە درێژ کراوەتەوە و دیوی پشتەوەشی بۆ ئەوەی دیزانی تونێلەکە لە هەردوو لاوە وەکو یەکبێ.
پێداچوونەوە: توانا نەقی