لە هەڵەبجە

شەش شوێنکار سزادراون و شمەکی بەسەرچووش دەستیبەسەردا گیراوە

 964+

توانا نەقی

لەلایەن لیژنەکانی تەندروستی هەڵەبجەوە ژمارەیەکت زۆر شوێنکار بەسەرکرانەوە و لەناویاندا شەش شوێنکاریان رووبەڕووی سزا بوونەوە بەهۆی کەرەستەی خراپبوو.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، شەش شوێنکار سزایان ئاڕاستە کراوە و مەوادێکی زۆری بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە.

ئاماژە بەوەکراوە، لە سەردانی تیمەکانی چاودێری تەندروستی بۆ بازاڕ و شوێنکارەکان سەردانی 20 شوێنکار کراو رێنمایی پێویستیان پێدرا بەهۆی پابەند نەبوون بە تێنماییەکان دوو شوێنیان سزای غەرامەیان ئاڕاسته کراو چوار شوێنکاریش سزای ئاگادار کردنەوەیان پێدرا.

هەروەها بڕێکی زۆریش خۆراک و مەوادی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا.

لە سۆران نانەواخانەیەک داخرا و سێ شوێنکار و نۆ سەرتاشخ...

لە سۆران نانەواخانەیەک داخرا و سێ شوێنکار و نۆ سەرتاشخانەش سزا دران