كوڕ و كچی زیندانیانی سیاسییش ده‌گرێته‌وه
حکومەت لە پێشینه‌ى هاوسه‌رگیری بۆ به‌شێك له كوڕان و كچانی شه‌هیدان خۆش‌بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌رێمی كوردستان بڕیاردرا به لێخۆشبوو‌ن لە كچ و كوڕانى شه‌هید، ئه‌وانه‌ى پێشتر پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرییان وه‌رگرتووه، به‌ڵام بڕیاره‌كه هه‌موو ئه‌و كچ و كوڕانه ناگرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و نووسراوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى كاروبارى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیاری لێخۆشبوونه‌كه ئه‌و کوڕ و کچانه‌ی شەهیدان دەگرێتەوە، كه پێشتر به‌خشش (منحه)یان وه‌رگرتبێت.
له برگه‌ى دووه‌مى بڕیاره‌كه هاتووه، به‌هه‌مان شێوه‌ى كوڕ و كچى شه‌هیدان، ئه‌و كوڕ و كچانه‌ى زیندانیانى سیاسی و گیراوى سیاسییش ده‌گرێته‌وه، به‌هه‌مان مه‌رجی سه‌ره‌وه.
شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه، داواى له کوڕ و کچی شەهیدان و زیندانی و گیراوانى سیاسی كردووه، كه بڕیاره‌كه دەیانگرێتەوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتییان بکەن، بۆ ئەوەی نووسراویان بۆ بکرێت بۆ لایەنی پەیوەندیدار، بۆ ئەوەی لێخۆشبوونەکەیان بۆ جێبه‌جێ بكرێت.