ئه‌مه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو
گه‌شتوگوزارى زاخۆ ده‌ڵێت دامه‌زراندنى پۆلیسی گه‌شتیارى ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌كی زۆرى هاوڵاتى دانه‌مه‌زراو په‌یوه‌ندیان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى گه‌شتوگوزارى زاخۆوه كردووه بۆ ئه‌وه‌ى وەک پۆلیسی گه‌شتیاری له سنووره‌كه‌یان دابمه‌زرێن، به‌ڵام وه‌ڵامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ى ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه، وه‌ک لایه‌نى فه‌رمییه‌كه‌ى هیچ شتێك له‌باره‌وه بۆ ئه‌وان نه‌هاتووه.
گه‌شتوگوزارى زاخۆ، ئاگادارى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كردووه‌ته‌وه كه له‌م ماوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندیان پێوه كردوون، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک پۆلیسی گه‌شتیاری دایانبمه‌زرێنن، پێیان ده‌ڵێت، ئه‌م بابه‌ته دووره له راستییه‌وه.
گه‌شتوگوزار روونیده‌كاته‌وه، بابه‌تى پۆلیسی گه‌شتیارى دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو لینكێكی ئۆنلاین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڵاوكرابووه‌وه بۆ خۆتۆماركردن و ئه‌و مه‌رجانه‌شیان پێوتبوون، كه پێویسته بۆ پۆلیسی گه‌شتیاری هه‌یانبێت و ده‌شڵێت، “ئه‌م بابه‌ته كۆتایی هاتووه و بڕاوه‌ته‌وه”.