دوو مانگە نایەڵن بار تێپەڕێنن
شۆفێرانی بارهەڵگری پەروێزخان لە بازگەی باوە مەحمودی خانەقین گردبوونەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
شۆفێرانی بارھەڵگری مەرزی پەروێزخان لە بازگەی باوەمەحمود لە خانەقین گردبوونەوە بەهۆی ئەوەی نایەڵن لەو بازگانەوە بارەکانیان تێپەڕێنن.
کێشەی ئەو شۆفێرانە ئەوەیە، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە لە بازگەی باوەمەحمود رێگایان نادرێت بار ببەن بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، وەک خۆیان دەڵێن،”بابەتەکە تەنھا سیاسیە”.
شۆفێرەکان باس لەوە دەکەن، ئەگەر گرفتەکەیان چارەسەر نەکرێت، رێگای کەلار خانەقین دەگرن و رێگا نادەن ھیچ ئۆتۆمبێلێک ھاتوچۆ بکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی