باڵەکایەتى

ئەو گەنجەى لە لالەزار کوژرا بەخاکسپێردرا

964+

ئاکام غەفور- سۆران

تەرمى ئەو گەنجەى کە لە بەهارى تەمەنى بوو و نەگەیشتبوو بە 20 ساڵ، دواى ئەوەى ئەمڕۆ پێى زانراوە کە لەشەڕەکەى لالەزار کوژراوە، لە گوندى وەردەى باڵەکایەتى بەخاکسپێردرا.

ئاراس ساڵح، ئامۆزاى گەنجەکە بە 964ـى وت،”نازانین چۆن کوژاوە، بەڵام کوڕەکەى ئێمە وەدووى موچەیەکى 50 هەزارى، وەدوو پاروەنانێکى کەوتبوو، بەداخەوە هێشتا لە بەهارى تەمەنى بوو کە کوژرا”.

دڵتەنگى خۆیشى بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەربڕى کە لە شەڕەکەدا کوژراون و داواى کرد بۆ یەکلاییکردنەوەى ململانێکان پەنا بۆ شەڕ و هێزى چەکدارى نەبرێت.

بە وتەى ئاراس، ئەوان ناتوانن هیچ بکەن، بەڵام وەک دەڵێت،”ئەو گەنجە داک و بابى هەیە، ئەوانیش ئاهیان هەیە و خوایان هەیە”.

شەوى 21 لەسەر 22ـى ئابى 2025، لە گردى سەرچنارى شارى سلێمانى، هێزەکانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و چەکدارەکانى سەربە لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى پێشوى یەکێتى و سەرۆکى ئێستاى بەرەى گەل، لە هۆتێل لالەزار و دەورووبەرى رووبەڕووبوونەوەى چەکدارى لە نێوانیان روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکدار لە هەردولایان کوژران.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

وایانزانى لالەزارە و کردیان بە بێژنگ

وایانزانى لالەزارە و کردیان بە بێژنگ