زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەرج و رێنماییەکانی بۆ پێشکەشکارانى سیستەمى خوێندنى زانکۆکە بڵاوکردەوە
لە رۆژێکدا تەنیا یەکجار دەتوانن داواکاری بنێرن
پۆلیتەکنیکی هەولێر رێنماییەکانی بۆ پێشکەشکارانى سیستمى خوێندنى زانکۆکە بڵاوکردەوە
964+
شۆڕش قادری
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەرج و رێنماییەکانی بۆ پێشکەشکارانى سیستمى خوێندنى پۆلیتەکنیک بڵاوکردەوە و لە رۆژێکدا تەنیا یەکجار دەتوانن داواکاری بنێرن.
پێشكەشكاران دەبێت مەرج و رێنماییەكان بەوردی بخوێننەوە و ئینجا پرۆسەی پێشكەشكردن ئەنجام بدەن.
• پێداویستییەکانی نمرە بەپێی بەش:
1. بەشە ئەندازیاریەکان
دەرچووانى بەشە ئەندازیاریەکان نابێت کۆنمرەیان لە ( 70% ) کەمتر بێت.
2. بەشە پزیشکیەکان
دەرچووانى بەشە پزیشکیەکان نابێت کۆنمرەیان لە ( 65% ) کەمتر بێت.
3. بەشە کارگێریەکان
دەرچووانى بەشە کارگێریەکان نابێت کۆنمرەیان لە ( 60% ) کەمتر بێت.
• تەمەن:
1. ساڵی لەدایکبوون دەبێت لە نێوان 1985 و 2006 بێت.
2. ساڵی دەرچوون لە پەیمانگە دەبێت لە نێوان 2004 و 2025 بێت.
• بەڵگەنامەکان:
دۆكیومێنتی ئەپلۆد كراو بەفۆڕماتی وێنە یاخود پی دی ئف دەبێـت وە نابێت قەبارەی لە 2 مێگابایت زیاتربێت بۆ هەر بەڵگەنامەیەك!
• رێنماییە تایبەتەکان:
1. خوێندن بەشێوازی پاڕالیل دەبێـت.
2. پێشكەشكار بۆ وەرگرتنی پشتگیری دەرچوون و بەڵێنامە پێویستە سەردانی پەیمانگە بكات
3. پێشکەشکارانى دەرچووانى پەیمانگەکانى سەر بە زانکۆکەمان دەتوانن بە شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕم پێشکەش بە هەردوو ( زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک ) بکەن دەبێت سەردانى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر /بەڕێوەبەرایەتى تۆمارى گشتى بکەن بۆ پێدانى زانیارى زیاتر بە پێشکەشکاران
4. هەر داواكارێك پابەندی رێنماییەكان نەبێـت ناوی ناچێـتە سیستەمەوە!
• ئاگاداریەکان:
1. دەرچووانى پەیمانگەى ئەهلى (٢ ساڵی) پێویستە سەردانى تۆمارى گشتى زانکۆ بکەن بۆ وەرگرتن و پڕکردنەوەى فۆڕمى تایبەت بە پەیمانگە ئەهلیەکان.
2. تۆ تەنها یەک جار دەتوانیت داواکاری بنێریت لە ڕۆژێکدا. تکایە دڵنیابە لەوەی هەموو زانیاریەکانت ڕاست و تەواوە پێش ناردن.
3. دوای ناردنی داواکاری دەبێ پەیچێک ببینی کە تێیدا دەڵێ سوپاس بۆ داواکاریەکەت، بەسەرکەوتوی نێردرا، ئەگەرنا داواکاریەکە ناگات.
• ڕێنمایی بۆ فایلەکان:
1. تەنها فایلەکانی PDF، JPG، یان PNG قبوڵ دەکرێت.
2. قەبارەی فایل دەبێت کەمتر لە 2MB بێت.
3. ناوی فایل دەبێت سادە بێت.
پەسەندکردنی مەرجەکان: من دڵنیام کە هەموو زانیاریەکان ڕاست و دروستن و لە گەڵ هەموو پێداویستی و مەرجەکانی زانکۆدا ڕێکەوتووم. هەروەها تێدەگەم کە هەر زانیاریەکی هەڵە یان نادروست بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی داواکاریەکەم دەبێت.
• کاتی پێشکەشکردن:
1. کاتی پێشکەشکردن: لە 2025-08-21 دەستیپێکردووە
کۆتایی پێشکەشکردن: 2025-09-05
• راگەیاندنی ئەنجامەکان:
1. ڕۆژی بڵاوكردنەوەی ئەنجامەکان : 2025-09-10
2. کۆتای ئەنجامە بەرایەکان : 2025-09-14
3. کۆتایی کاتی تانەگرتن : 2025-09-15
4. بەرواری ئەنجامی کۆتایی : 2025-09-17