"زیاتر لە 100 جوتیار بەشداربوون"
دووەمین فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە قەرەناو بەڕێوەچوو
964+
عەزیز عەبدوڵا – خاڵخاڵان
بەئامانجی بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیاران و راکێشانی گەشتیاری زیاتر، دووەمین فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە قەرەناو بەڕێوەچوو.
حەمید عەبدوڵا یەکێک لە جوتیارە بەئەزموونەکان کە بەکۆمەڵێک بەرهەمی خۆماڵییەوە بەشداری فێستیڤاڵەکەی کردبوو، بە 964ـی وت، “نەهاتووین بەرهەمەکانمان ساغ بکەینەوە، بەڵکو ئامانجمان ناساندنیانە و دەمانەوێ گەشتیاران بزانن ئەم بەرهەمە پاک و جوانانە لێرە بەرهەم دێت و ساڵانە خواست لەسەریان زیاد بکات”.
داوایشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، هاوکار بن بۆ رێکخستنەوەی بەرهەمی خۆماڵی.
بەقسەی ئازاد عاسی سەرۆکی شارەوانی خاڵخاڵان، زیاتر لە 100 جوتیار و کاسبکار بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کردووە و بەرهەمەکانی خۆیان بۆ هاوڵاتیان و گەشتیاران خستووەتەڕوو.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری