تیمەکانی مەلەوانی بەڕێوەن

کەمێک پێش ئێستا منداڵێکی 9 ساڵان لە مێرگەسۆر خنکا

964+

ژووری هەواڵ

چەند خولەکێک پێش ئێستا بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، منداڵێکی تەمەن 9 ساڵان لە گوندی شانیک لە سنوری قەزای مێرگەسۆر خنکاوە.

هێشتا زانیاری ئەوەیان نەداوە کە ئاخۆ تەرمی منداڵەکە دەرهێنراوە یاخود نا، بەڵام نوسیویانە منداڵەکە خەڵکی بلێ-یە تیمەکانی مەلەوانی مێرگەسۆرو سۆران چوونەتە شوێنی رووداوەکە.

هەر زانیارییەکی تازە دەست بکەوێت بڵاوی دەکەینەوە.