له شه‌ش گوندى پێباز
چاوى كوێره ئاوه‌كانیان بۆ باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كان كرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ژماره‌یه‌ك گوندى سه‌ر به ناحیه‌ى پێباز چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى ئاو بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كان زیندووكرانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، راوكردن له سنووره‌كه‌یان زۆر كه‌مى كردووه و باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كانیش پێویستیان به ئاوه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، تیمه‌كانى پۆلیسی دارستان له‌رێگه‌ى ئامێره‌وه سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
عه‌دنان عه‌لی، بەرێوەبەری ناحیەى پێباز به 964ـى راگه‌یاند له شه‌ش گوندى سنووره‌كه‌یان سه‌رچاوه ئاوییه‌كان دابه‌زیبوون بۆ ژێرزه‌وى و ئه‌وانیش له‌رێگه‌ى ئامێره‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌كانیان بۆ باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كان ده‌رخسته‌وه.
وتیشی “هه‌رچه‌نده له سنووره‌كه‌مان دیارده‌ى راوكردن زۆر كه‌میكردووه به‌ڵام بۆ زیاتر پاراستنى گیانى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان ناوى ئه‌و گوندانه ئاشكرا ناكه‌ین كه ئاوه‌كانمان ژیاندووه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ى راوچییه‌كان نه‌یكه‌نه ده‌رفه‌ت بۆ راوكردن”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، تیمه‌كانى پۆلیسی دارستانیان زۆر چاوكراوه‌ن و به‌رده‌وام چاودێری سنوورى ناحیه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه كه راوكردن رووی له كه‌مى كردووه.