چه‌ند دیمه‌نێكی بازه‌كه.. وێنه: پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى راپه‌ڕین.
"راوكردنى قه‌ده‌غه‌یه و ناشبێت لاى هاوڵاتی بێت"
له ئیداره‌ى راپه‌ڕین هاوڵاتییه‌ك باڵنده‌یه‌كی “باز”ى پێ‌گیرا و ده‌ستگیركرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، كه‌سێكیان ده‌ستگیركرووه باڵنده‌یه‌كی جۆرى بازی پێبووه و دواى ده‌ستگیركردنى باڵنده‌كه‌شیان ره‌وانه‌ى ناو سروشت كردووه‌ته‌وه.
ئاسایشی بانوەقەل له بازگه‌كه‌یان ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركردووه، دواتر رادەستی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەنگەسەر کراوه.
شۆڕش كاكه فه‌تحوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى راپه‌ڕین به 964ـى راگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باڵنده‌ى باز نه راو ده‌كرێت و نه ده‌بێت له‌لاى هاوڵاتیانیش بێت، بۆیه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه و هاوڵاتییه‌كه‌ش رووبه‌ڕووى یاسا كراوه‌ته‌وه.
وتیشی “دادوه‌ر تاوه‌كو 28.7.2025 ئه‌و كه‌سه‌ى به‌رایراوى هیچشتووه‌ته‌وه دواتریش بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات”.
باسی له‌وه‌شكرد، بازه‌كه له جۆرى هه‌ڵۆیه و یه‌كێكه له بتاَنده ده‌گمه‌نه‌كان، ئه‌وان بازه‌كه‌یان ره‌وانه‌ى ناو سروشت و ژینگه كردووه‌ته‌وه، سوپاسى بەشی بازگەکانی راپەرینیشی كرد بۆ ده‌ستبه‌ه‌رداگرتنى بازه‌كه و ده‌ستگیركردنى كه‌سه.