بەڕێوەبەری نوێ کێیە؟

بەڕێوەبەری رەگەزنامەی سلێمانی گۆڕدرا

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.8.2025، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی رەگەزنامە و باری شارستانی پارێزگای سلێمانی کرا و عەمید هێمن کەمال نوری، وەک بەڕێوەبەری نوێ دەستبەکاربوو.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی کە ئاڵوگۆڕی لەپۆستە ئیدارییەکە کردووە، لە پێگەی خۆی ئەو گۆڕانکارییەی بڵاوکردووەتەوە.

عەمید هێمن کەمال نوری، پێشتر بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی دیوانی پارێزگای سلێمانی بوو، ئێستا بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، راژەکەی بۆ رەگەزنامە گواستراوەتەوە و بووە بە بەڕێوەبەری رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی.

جێگری پارێزگار دەڵێ، سوپاسی بەڕێوەبەری پێشوی رەگەزنامەوباری شارستانی سلێمانی، عەمید سیامەند حمەحسێن کراوە، وە پیرۆزبایی و پشتیوانیمان بۆ بەڕێوەبەری نوێی رەگەزنامەوباری شارستانی دەربڕیوە.

هێشتا رەگەزنامە و باری شارستانی هەڵەبجە لە سلێمانی جیا...

هێشتا رەگەزنامە و باری شارستانی هەڵەبجە لە سلێمانی جیانەکراوەتەوە