مونا قەهوەچى:
ناوەراستى مانگى داهاتوو پەرلەمان کۆدەبێتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
ئەندامێکى پێکهاتەى تورکمانى لە پەرلەمانى کوردستان کە پێشتر سکرتێرى پەرلەمان بووە، ئاشکراى دەکات کە ناوەڕاستى مانگى داهاتوو، پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوەکانى دەستپێدەکاتەوە، دەشڵێت: وەزارەتێک و چەند پۆستێکى دیکە لە کابینەى دە، بە مافى خۆمان دەزانین.
مونا قەهوەچى، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە پێکهاتەى تورکمانى بە 964ـى وت،”وەک پێکهاتەى تورکمان بە مافى خۆمانى دەزانین لە کابینەى داهاتووى حکومەت، پۆستێکى وزراى و پۆستێکى خزمەتگوزارى وەربگرین”.
لەبارەى دەستپێکردنەوەى کۆبوونەوەکانى پەرلەمانى کوردستانیش، قەهوەچى وتى،” ناوەڕاستى مانگى داهاتوو، پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوەکانى دەستپێدەکاتەوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح