پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ و به‌ڕێوه‌به‌ری EJCC
لەگەڵ پارێزگاری هەولێر كۆبوونەوە
رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ لە عێراق چی‌یان كردووە؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ IOM ئاشكرای دەكات، له وه‌رزی نوێ كاره‌كانیان 44 پرۆژه‌یان جێبه‌جێ كردووهه، ئێستاش سه‌رقاڵی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كن له داره‌توو.
ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ د. یۆگۆ فۆجیمۆرا كۆبوونەوە، كە به‌ڕێوه‌به‌ری EJCC ی پارێزگای هه‌ولێر ناز جەلالیش ئامادەبوو.
سەرۆكی رێكخراوی كۆچ ئاشكرای كرد لەوەتەی 2019 لە عێراقدا 190 پڕۆژەیان جێبەجێكردووە، ئەمساڵیش تا ئێستا 44 پڕۆژەیان كردووە، ئەمە جگە لەوەی لە ناحیەی دارەتوو ئێستا كار بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەیەك دەكەن، ئەمەش بەپێی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر.
هەروەها ئاماژە بەوەكراوە، رێكخراوەكە باسیان له هێنانی ئامێری پشكنینی دۆكیۆمێنته‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئامێرانه‌ی هاوكارن له ئاشكرا كردنی تاوانه‌كان، سه‌ره‌رای هێنانی ئامێری داتابەیسی تایبه‌ت بۆ زانیاری له‌سه‌ر پاسپۆرتی وڵاتان و ئه‌و گۆرانكارییانەی له‌و باره‌وه رووده‌ده‌ن .
“یۆگۆ فۆجیمۆرای ژاپۆنی دووپاتیكرده‌وه كه به‌چڕی كار له‌سه‌ر چه‌سپاندنی پرۆژه‌ی یاسای كار ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌سه‌رهێڵن بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و پرۆژه‌یه، ده‌رباره‌ی ئاواره‌كانیش پاڵپشتی خۆیانی دووپاتكرده‌وه، له‌وه‌ی وەک گرووپ پاڵپشتی له‌و پرسه ده‌كەن”، لە راگەیاندراوەكەدا واهاتووە.
باسی ئەوەش كراوە لە راگەیاندراوەكەدا، كە پارێزگاری هه‌ولێریش لە لای خۆیەوە، به ورده‌كاریه‌وه ده‌رباره‌ی پرسی ئاواره‌كان هه‌ڵوه‌سته‌ی كردووە و ئاماژه‌ی به‌وه كردووە هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی ده‌گمه‌نه له چاو وڵاتان چونكه له‌یه‌ك كاتدا، هه‌م په‌ناهه‌ندی كورد هه‌یه، هه‌م په‌ناهه‌نده‌یه‌كی زۆر روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
پارێزگاری هەولێر وتویەتی، “ئێستا به‌داخه‌وه دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند یارمهیتیهكانی له‌سه‌ر بڕیون، هاوكات سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم گەڕاندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی خستووەته به‌رده‌میان و نایانەوێ ئه‌و ئاوارانه ببنه به‌شێك له گه‌مه‌ی سیاسی، بۆیه پێویست ده‌كات ئاژانسه‌كانی ی‌و ئێن پاڵپشتی لۆجستی و كردارهكیان پێشكه‌ش بكه‌ن”.
هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا وەك ئاماژەی پێدراوە، باس لە چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەیست بە كەشوهەوا و پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر و ژینگە و چەند بابەتێكی دیكەش كراوە.