كۆنگرێس چی دەڵێت؟

كۆشکی سپی ئەکاونتی لە تیکتۆک کردەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

هەرچەندە هێشتا هەڕەشەی داخستنی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك لە ئەمریكا هەیە، بەڵام بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو، ئیدارەی كۆشكی سپی ئەكاونتی خۆیان لە تیكتۆك كردەوە.

لە یەکەم پۆستیشدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەدا، کۆشکی سپی لە هەژماری فەرمی خۆیدا ڤیدیۆیەکی 27 چرکەیی بڵاوکردەوە، دەنگ و وێنەکانی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپی تێدابوو، لەگەڵیدا نووسیبووی “ئەمریکا گەڕاوەتەوە! چی نوێ هەیە ئەی تیک تۆک؟”

سەرۆکایەتی ئەمریکاش لە وەسفی ئەکاونتەکەدا نووسیویانە، “بەخێربێن بۆ سەردەمی زێڕینی ئەمریکا”.

دوای سێ کاتژمێر لە بڵاوکردنەوەی ئەم یەکەم ڤیدیۆیە، ئەکاونتی فەرمی کۆشکی سپی زیاتر لە 25 هەزار فۆڵۆوەرزی بەدەستهێنابوو.

ئەکاونتی تایبەتی ترامپیش لە تیک تۆک زیاتر لە 110 ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەیە، سەرەڕای ئەوەی سەرۆک لە 5.11.2024ـەوە پۆستی لەسەر پلاتفۆرمەکە نەکردووە، کە رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ترەمپ بوو، کە گەڕایەوە سەر دەسەڵات.

کۆمپانیای تیکتۆک خاوەندارێتییەكەی بۆ کۆمپانیای بایت دانسی چینی دەگەڕێتەوە.

بەپێی یاسایەک کە لە ساڵی 2024 لەلایەن کۆنگرێسەوە دەرچووە، هەڕەشەی قەدەغەکردنی ئەپەکە لە ئەمریکا دەکرێت، ئەگەر کۆمپانیا چینییەکە دەستبەرداری خاوەنداریەتییەكەی نەبێت.

یاسادانەرانی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لەو کاتەدا پاساویان بۆ ئەم دەقە هێنایەوە و نیگەرانی خۆیان دەربڕی لەوەی چین داتای بەکارهێنەرانی ئەپەکە بەکاردەهێنێت یان هەوڵدەدات کاریگەری لەسەر رای گشتی ئەمریکا دروست بکات.

بەڵام ترەمپ چەندین جار وادەی فرۆشتنی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەی دواخستووە، کە لە ئەمریکا زۆر بەناوبانگە، ترەمپ دانی بەوەداناوە، ” بەرامبەر تیکتۆک هەندێك هەست بە لاوازی دەكات”.

لەگەڵ ئەوەشدا دواوادە لە بەردەم كۆمپانیای بایت دانس بۆ فرۆشتنی تیکتۆک لە 17ی مانگی داهاتوو کۆتایی دێت، كە كۆنگرێسی ئەمریكا دیاریی كردووە.

كۆشکی سپی ئەکاونتی لە تیکتۆک کردەوە

"بۆیە تیکتۆک دەکەمەوە تا 964 ببینم"