لە خورماتوو و بێجی

لە دوو رووداوی هاتوچۆودا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەدوو رووداوی هاتوچۆی جیاجیا لە سنووری هەردوو قەزای خورماتوو و بێجی دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکییەکان بە 964ـی وت، رووداوی یەکەم لەسنووری قەزای بێجی روویداوە، کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری كیا بە چوار سەرنشینەوە لەکاتی گەڕانەوەیان لەسەڵاحەدینەوە بەرەو موسڵ وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە دوو کەس کە یەکێکیان شۆفێرەکە بووە گیانیان لەدەستداوە، دوو سەرنشینی دیکەش بەسەختی برینداربوون و سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی بێجی کراون.

وتیشی، لە رووداوی دووەمیشدا لە نزیک چێشتخانەی گەس حاجی لەسنووری خورماتوو دوو ئۆتۆمبێل کە یەکێکیان کیای بارهەڵگر بووە، پێکیانداداوە، لە رووداوەکە دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە دوزخورماتوو 52 هاوڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ مردوون

لە دوزخورماتوو 52 هاوڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ مردوون