بەپێی ئامارێک تەنیا لەمساڵدا 800 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون
زۆربەیان کورد بوون
“تەنیا لەمساڵدا 800 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون”
964+
شۆڕش قادری
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم 800 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون کە زۆربەیان کورد بوون.
بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە کۆی ئەو 800 کەسە، 116 کەسیان پشتڕاست کراوەتەوە کە کورد بوون، 107ـیان لوڕ، 92ـیان بەلووچ و 82 کەسیشیان لە نەتەوەی تورک بوون.
جگە لەوانەش، هەر لەماوەی ئەم هەشت مانگەدا لانیکەم 22 ژن و منداڵی تۆمەتبار و 46 ئەفغانی خەڵکی ئەفغانستان لە زیندانەکان ئێران لەسێدارە دراون.
لە ماوەی رابردوودا چالاکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ چەندین جار هۆشداریان لە بەرزبوونەوەی ئامارەکانی لەسێدارەدان لە ئێران داوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.