ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و سزای داراییشی هەیە
له هه‌ولێر ئۆتۆمبێلەکەت بە قوڕ دابپۆشیت ماڵت بە قوڕ دەگیرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
راگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ببینن هه‌ر ئۆتۆمبێلێك به له‌زگه یاخود به قوڕ تابلۆى داپۆشیبێت، جگه له سزادانى، ماوه‌ى یه‌ك مانگیش ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
بەشی هاتوچۆی ناوشار دەستی بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێکدا گرت، کە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بە لەزگە داپۆشیبوو، هەروەها ئۆتۆمبێلکیش به تەواوی بەقوڕ داپۆشرابوو، سەرجەمیان رێکاری یاساییان لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.
ده‌شڵێت، خاوه‌نى ئه‌م ئۆتۆمبێلانه سزای دارایی دەدرێن و بۆ ماوەی یەک مانگیش دەست بەسەر ئۆتۆمبێله‌كانیان دادەگیرێت.
هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، بەهیچ جۆریک ئەم سەرپێچیانە ئەنجام نەدەن، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایيان لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر و سزای توندیش دەدرێن.