تونێلی دەربەندیخان
دەیشۆن و پاکی دەکەنەوە
لە کاتژمێر 2:00 شەوەوە تونێڵی دەربەندیخان بەکارمەهێنن
964+
ژێوار خدر
شۆفێران ئاگادار بن درەنگانی ئەمشەو تونێڵی دەربەندیخان بەکارمەهێنن، چونکە دادەخرێت و تا بەیانی ناکرێتەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان رایگەیاند، لە کاتژمێر 2:00ـی ئەمشەوەوە تاوەکو 7:00ـی سەرلەبەیانی تونێڵی دەربەندیخان بە هەردوو ئاراستەکەیدا دادەخرێت بەمەبەستی شۆردن و پاککردنەوەی .
دەشڵێت، داوا لە شۆفێران دەکەین رێگە بەدیلەکان بە ئاگاییەوە بەکاربهێنن .