نموونەی ئەو نانانەی لە بەشەئاردی حەوتەم دروستکراون ... وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی هەرێم.
نه‌وزاد شێخ كامیل:
“به‌شه ئاردی حه‌وته‌م تاقیكرایه‌وه و باشترین نانى لێدێت”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هه‌رێم ده‌ڵێت، مانگانه به‌ر له‌وه‌ى به‌شه ئاردى هاوڵاتیان دابه‌ش بكه‌ن، لاى خۆیان له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه تاقیده‌كه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ى دڵمیاببنه‌وه له‌وه‌ى كه نانێكى باش و دروستى لێدێت، ئینجا دابه‌شی سه‌ر بریكاره‌كانى ده‌كه‌ن.
به رێوه‌به‌رایه‌تى دروستكراوى دانه‌وێله‌ى هه‌ولێر كه سه‌ر به بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانییه، مانگانه راسپێردراوه كارى تاقیكردنه‌وه‌ى ئارده‌كه بكات به‌ر له دابه‌شكردنى.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، ئاردى ئه‌م مانگه كه به‌شی حه‌وته‌مى ئه‌مساڵه دواى تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌ركه‌وتووه نانێكی باشی لێدێت.
وتیشی “له‌لایه‌ن ئه‌م لیژنه‌یه‌وه هه‌ردوو جۆره نانى نانه‌واخانه و تیری له‌و ئارده دروست ده‌كرێت بۆ دڵنیاببونه‌وه لێی”.
ئارده‌كه‌ى به‌شی حه‌وته‌م له گه‌نمى كه‌ركوك دروستكراوه و به‌سه‌ر بریكاره‌كانى خۆراكى هه‌ولێر و سلێمانى دابه‌ش ده‌كرێت، ده‌شڵێت “هه‌رجاره‌ى گه‌نمى شوێنێك بۆ ئارد تاقیده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیاببنه‌وه له باشی جۆره‌كه‌ى”.