دوو مەرجی پێش لێزەرکردن بزانن

پسپۆڕێکی چاو: خوراندنی چاو گلێنە تەنک دەکاتەوە

دیلان محەمەدجەزا

پسپۆرێکی نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو، دوو مەرجی پێش لێزەرکردنی چاو روون دەکاتەوە و ئەوەش دەخاتە پێش چاو، خوراندنی زۆر و بەردەوامی چاو دەبێتەوە هۆی تەنک بوونی گلێنەی چاو.

ئەوە پسۆڕە، پاش تەمەنی 21 ساڵی بۆ لێزەرکردنی چاو پێشنیار دەکات، کاتێک پێویستی بە رێککردنەوەی بینینە کەسەکە.

دکتۆرە ناز عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو لەبارەی کات و هۆکارەکانی بەردەم کەسێک کە ویستی ئەنجامدانی لێزەرکردنی بۆ راستکردنەوەی بینین هەیە بە 964ی وت، نابێت کەسەکە گلێنەت نەک بێت، لەگەڵ ئەوەشدا لانی کەم بینینی گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتبێ.

باشتر وایە، ئەگەر گلێنە نەخۆشبوو لێزەر نەکات کەسەکە، ئەو پسپۆڕە دەڵی، لەگەڵ ئەوەنین کەس لێزەر بکات، چاویلکە سەلامەتترین رێگایە ئەگەر هاتوو کەسەکە خۆی پێی رازی بوو.

وە باشترە بەردەوام چاویلکەی دەرەوە رووناکی رێک بکاتەوە و “پۆلۆڕایز” بێت، دواتر بەکاربهێنرێ، ئەو کەسانەی دەچنە دەرەوە یان کارەکانیان لەبەر تیشکی خۆرە باشترە رەچاوی ئەو تایبەتمەندییە بکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا