دیمه‌نێك له‌كاتى دابه‌شكردنى ئاو به‌سه‌ر زیاره‌تكاران... وێنه: ناوه‌ندى نه‌جه‌ف.
ئه‌مساڵ زیاتر له 21 ملیۆن كه‌س زیاره‌تیان كردووه
به‌پێی ئامارێك لە مەراسیمی چلەى ئیمام حسێن نزیکەی 4 ملیار پەرداخ ئاو بێبەرامبەر دابەشکراوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێك له مه‌راسیمی چله‌ى ئیمام حسێن نزیکەی چوار ملیار پەرداخ ئاو و 422 ملیۆن ژەمە خۆراک بێبەرامبەر دابەشکراون.
ئاماره‌كه، ناوەندی نەجەف بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ئاشکرای كردووه، كه لە مەراسیمه‌کە كه هەفتەی رابردوو بەڕێوەچوو، سێ ملیار و 798 ملیۆن و 634 هه‌زار و 329 پەرداخ ئاوی خواردنەوە بەسەر زیارەتکاراندا دابەش کراوە، هەر سەردانیکارێکی چلە رۆژانە لایەنیکەم 45 پەرداخ ئاویان بەرکەوتووە، كه هەر پەرداخێک ئاو بە 170 ملیلیتر و هەر شەش پەرداخێک ئاویش بە یەک لیتر خەمڵێنراوە.
ناوەندەکە له ئامارێکی دیکەدا ئه‌وشه‌ی ئاشکرا کردووە، كه لە مەراسیمه‌كه‌دا زیاتر لە 422 ملیۆن ژەمە خۆراک بەسەر زیارەتکاراندا دابەشکراوە، کە هەر زیارەتکارێک بە تێکڕا رۆژی پێنج ژەمە خۆراکی بەرکەوتووە، وەک ژەمی سەرەکی لە مەراسیمی چلەدا.
ناوەندی نەجەف قەبارەی ئەو پێداویستییە لۆجستیانە دەردەخات کە بۆ سەردانیکاران و بەشدارانی چلە تەرخانکراوە کە لە 20 رۆژی مەراسیمەکە بەڕێوەدەچێت، لە یەک تاوه‌كو 20ـی مانگی سەفەر دەخایەنێت.
کۆی گشتی ژمارەی سەردانیکارانی چلە گەیشتوەتە 21 ملیۆن و 103 هەزار کەس لەم ساڵدا، لەو ژمارەیەش زیاتر لە چوار ملیۆن کەسیان سەردانیکاری دەرەوە بوون، پشکی شێر بەر سەردانیکارانی ئێرانی دەکەوێت کە ژمارەیان سێ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.