لە ئالاسکا

دۆناڵد ترەمپ و ڤلادمیر پوتن بەیەک گەیشتن

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و روسیا، دۆناڵد ترەمپ و ڤلادمیر پوتن لە ئالاسکا بەیەک گەیشتن.

هەردوو زلهێزەکە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسی گرنگ، لەوانەش قەیرانی ئۆکرانیا و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوندی بازرگانی و ئابووری کۆدەبنەوە.

دۆناڵ تڕەمپ چاوی لە خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتییە و دەیەوێت شوێن پەنجەی خۆی لەسەر ئەو وڵاتانە جێبێڵێت، کە جەنگ و پشێویان تێدایە، لەگەڵ ئەوەش پەیوندی نێوان واشنتن و مۆسکۆ ئاسایی بکاتەوە و بچنەوە دۆخی جارانیان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

 ئەلاسکا؛ گرنگى شوێن لە کۆبوونەوەکەى ترەمپ و پۆتین

 ئەلاسکا؛ گرنگى شوێن لە کۆبوونەوەکەى ترەمپ و پۆتین