لە پارێزگای سەڵاحەدین

دوو برا لەناو بیری ئاودا گیانیان لەدەستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەقەزای شەرگاتی پارێزگای سەڵاحەدین، دوو برا لەناو بیری ئاودا گیانیان لەدەستدا، برایەکی دیکەشیان بێھۆشە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

عیماد جاسم ئێشکگر لە نەخۆشخانەی فێرکاری سەڵاحەدین بە 964ـی وت، “ئەمشەو ئەو سێ برایە لەنێو زەوییە کشتوکاڵییەکەیاندا خەریکی ھەڵکەندنی بیر بوون و توانیویانە شەش مەتر زەوی ھەڵبکەنن، لەوکاتەدا دوو برایان لەنێو بیرەکەدا بۆ ماوەیەک بێدەنگ ماونەتەوە و براکەی دیکەشیان بەپەیسەریان چووەتە ناو بیرەکە، هەستی بەوە کردووە کە براکانی بەھۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھۆکاری نەمانی ئۆکسجین لەناو بیرەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئامێری زەوی ھەڵکەندنەکە، دووکەڵی کردووە و شوێنەکەش تەسک بووە و ئۆسکجینیان لێبڕاوە.

وتیشی، یەکێک لەو برایانەی گیانیان لەدەستداوە خێزاندار بووە و ئەوەی دیکەش سەڵت بووە، تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵدایە، براکەی دیکەشیان لەئێستادا بێھۆشە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دوو گەنج لەناو رووباری دیجلەدا خنکان

دوو گەنج لەناو رووباری دیجلەدا خنکان