بەشە ناوخۆییش دابەش دەکرێت

لە 7ـی 9 دەوامی زانکۆی سەڵاحەدین دەستپێدەکاتەوە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

ساڵنامەی خوێندنی ئەکادیمی خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەدین بۆ ساڵی 2025-2026 جگە لە قۆناغی یەک راگەیاندرا و بڕیارە لە 7ـی 9 دەوام دەستپێبکاتەوە.

سامان عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، بە964ـی وت، بەرواری 1.9.2025 دەستەبکاربوونەوەی مامۆستایان و تۆمارکردنی مۆدیۆڵەکانی خوێندن و وەرگرتنی مامەڵەی بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەتی کوڕان و 18ـی شوباتی کچان”.ئەنجام دەدرێت.

وتیشی، 7.9.2025 کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی سیمێستەری پایزەی خوێندن دەبێت.

روونیشیکردەوە، د. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ کاروباری قوتابییان راسپێردراوە، کە تا بەرواری 25.8.2025 بەشەناوخۆییەکان پاکبکرێنەوە و ئامادەبکرێن بۆ ئەوەی 1ـی 9 مامەڵەی قوتابییان وەربگیرێت.

زانکۆی سەڵاحەدین بەشى

زانکۆی سەڵاحەدین بەشى "وتارخوێنی و راگەیاندنی ئایینی" له‌ كۆلێژى زانسته‌ ئیسلامییه‌كان كرده‌وه‌