"خەڵکی نەجەف و تەمەنی 24 ساڵە"
گەشتیارێکی بەنەتەوە عەرەب لە گەلی شێرانە خنکا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
گەشتیارێکی بەنەتەوە عەرەب لە ئاو گەلی شێرانە لە سنووری ناحیەی دێرەلوک خنکا، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی ئامێدی دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.8.13 و نزیک کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە گەشتیارێکی بەنەتەوە عەرەب بەناوی مونتەزەر محەمەد و خەڵکی پارێزگای نەجەف، کە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی چووبوونە سەیرانگای گەلی شێرانە، کەوتووەتە ناو رووبارەکە و خنکاوە.
مەسعود بۆتی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای ئامێدی بە 964ـی وت، “دوای ئاگادارکردنەوەمان لە رووداوێکی خنکان لە گەلی شێرانە، دەستبەجێ تیمێکی بنکەی تەندروستی 122 رەوانەی شوێنەکە کران”.
وتیشی، ئەو کەسەی خنکاوە، گەشتیارێکی بەنەتەوە عەرەب و تەمەنی 24 ساڵە، لەئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی ئامێدی دەکرێت و دوای رێکارەکان، رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک دەکرێتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری