خەڵکی کەرکووکە

گەشتیارێک لە روباری گەلێی شێرانە خنکا

964+
هیڤی دێوالی-دهۆک

لە روباری گەلیێ شێرانە گەشتیارێک خنکا، تەندروستی ئامێدیش دەڵێت، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.
رووداوەکە ئەمڕۆ شەممە 2024.8.24، لەم روبارە لە سنووری ناحیەی دێرەلوک روویداوە لەکاتی مەلەکردن خنکاوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
مەسعود بۆتی، یاریدەدەری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ئامێدی بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا لەلایەن چەند کەسێکەوە لە گەلیێ شێرانە پەیوەندیمان پێوەکرا، کە حاڵەتێکی خنکان هەیە و تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی ئامێدی کراوە”.
“گەشتیارەکە تەمەنی 31 ساڵە و لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە، تەرمەکەی ئێستا لە پزیشکی دادیی ئامێدییە و دوای پشکنین رەوانەی پزیشکی دادیی دهۆک دەکرێتەوە”، مەسعود بۆتی وای وت.
بەپێی ئامارێکی بەرگری شارستانی دهۆک لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، هەشت کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک خنکاون.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری