دیمەنێک لە راکێشانی تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی لە هەولێر
ناوچەی شەمامک
هەزار و 954 پارچە زەوی دابەش كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەردا، بە تیروپشک زەوی بەسەر هەزار و 954 فەرمانبەر لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی شەمامک لە پارێزگای هەولێر دابەش كرا.
رێوڕەسمەكە نیوەڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 13.8.2025 بەڕێوەچوو، تێیدا پارێزگاری هەولێر و قایمقام و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان ئامادەی بوون.
بەپێی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، پارێزگاری هەولێر جهختی كردووەتەوە، پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تا سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی رێنماییەکان زەوییان وەرنەگرتووە، زەوی وەردەگرن.
تا ئێستا چەند وەجبەیەک زەوی بەسەر فەرمانبەران لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان دابەش كراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت لە رۆژی .3.2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت، كە زیاترلە 10 ساڵ بوو ئەو پرۆسەیە وەستابوو.