هۆشدارییه‌ك له حه‌ج و عومره‌ی كوردستان

هەر كەسێك بێ مۆڵەت خەڵك ببات بۆ عومرە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی كوردستان رایگەیاند، هه‌ر كه‌سێك بەبێ ئەوەی مۆڵەتی كۆمپانیای حەج و عومرەی هەبێت و هاوڵاتییان بباتە سەفەری عومرە، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەكرێتەوە.

كاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 13.8.2025 بە 964ی راگەیاند، به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنی پرۆسه‌ی عومره‌ بۆ ساڵی 2025 – 2026 بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان هۆشداری توند ده‌داته‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ژێر ناوی جیاجیا و به‌ به‌كارهێنانی په‌یجه‌كانی سوشیاڵ میدیا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ریكلامكردن بۆ بردنی هاوڵاتییان بۆ عومره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی و بەبێ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای حه‌ج و عومره‌یان هه‌بێت، یان هاوپشك و فه‌رمانبه‌ر بن له‌ هیچ كۆمپانیایه‌كی حه‌ج و عومرەدا.

وتیشی،‌ “لێره‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هاوڵاتییان و مافی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌، كه‌ له‌ بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ به‌ فه‌رمی تۆمار كراون و گرێبه‌ستیان كردووه‌، هه‌ر كه‌سێك له‌ دوای ئه‌م هۆشدارییه‌ ئه‌م كاره‌ رانه‌گرێت، رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه‌”.

بەڕێوەبەری حەج و عومرە لەگەڵ هەردوو لیژنەی فەتوا و تەن...

بەڕێوەبەری حەج و عومرە لەگەڵ هەردوو لیژنەی فەتوا و تەندروستی حەج کۆبووەوە