رادەستی عێراق کرایەوە
دژەتیرۆر: تیرۆرستێکمان لە سنوری گەرمیان دەستگیر كرد
964+
فهرهاد حهسهن
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دهڵێت، “تیرۆرستی داواكراوی”یان لهس نوروى گهرمیان دهستگیركردووه، كە لەسەرەتای کارو چالاکییەکانی داعشەوە پەیوەندی بەو ڕێکخراوە کردووە و دەستیشی هەبووە لە کوشتنی چەندین کەسدا.
ئهمشهو، بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد و دروست، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سنوری گەرمیان توانیان تیرۆرستێک دەستگیربکەن.
ئاماژەی بەوەشكردووه “تیرۆرستی دەستگیرکراو لەسەرەتای کارو چالاکییەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) پەیوەندی بەو رێکخراوە کردووە و لە چەندین پێگەی ئیداری و سەربازیی کاریکردوە”.
بەپێی راگەیەندراوەكە، داواكراوەكە لەگەڵ براکانیدا دەستیان هەبووە لە کوشتنی چەندین کەس و لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە پێی ماددەی 4ـی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر داواکراوبوە، پاش دەستگیرکردنی، رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق کرایەوە بە مەبەستی سزادانی.