گرافیک؛ 964+
22 یان ئه‌مڕۆ گه‌یشتن و سبه‌ی ده‌نێژرێن
تاوەکو ئێستا 296 رووفاتی كوردى ئێزدی لە پزیشکی دادی بەغداوە گەڕاندراونەتەوە شنگال
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ 22 رووفاتى كوردى ئێزدی كه له ساڵى 2014 به‌ده‌ستى چه‌كدارانى داعش قه‌تلوعام كرابوون گه‌یشتنه‌وه شنگال و بڕیاره سبه‌ى له مه‌راسیمێكدا به خاك بنێژرێنه‌وه.
ئه‌م 22 رووفاته له كۆى 750 رووفاته كه پێشتر له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌سنوورى شنگال ده‌رهێندراون و ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى به‌غدا كراون بۆ ناسینه‌وه‌یان.
خەیری عەلی، سەرۆکى رێکخراوی په‌تریكۆر بۆ مافی مرۆڤ، به 964ـى راگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا 274 رووفات له به‌غداوه گه‌ڕاندراونه‌ته‌وه شنگال و ئه‌م 22 رووفاته‌ى ئێستاش ئه‌مڕۆ گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه بڕیاره سبه‌ى به خاك بسپێردرێنه‌وه.
پەتریکۆر، رێكخراوێكی تایبه‌ت به مافى مرۆڤه و سنوورى كاره‌كانى له قه‌زاى شنگال و ده‌وروبه‌ریه‌تى، گرنگی به‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ى ئێزدییه‌كان ده‌دات كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه له ساڵى 2014 ـه‌وه جینۆساید كراون.
خه‌یری ده‌ڵێت “هێشتا زیاتر له 500 رووفاتى دیكه له پزیشكى دادى به‌غدا ماون بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینى DNA یان بۆ بكرێت و نازاندرێت كه‌ى ته‌واو ده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ كه‌سوكاریان”.
به‌پێی ئامارێك كه پێشتر ئه‌م رێكخراوه به 964ـى داوه، كۆى ئه‌و رووفاتانه‌ى تاوه‌كو ئێستا له پزیشكى دادى گه‌ڕاندراونه‌ته‌وه به‌م شێوه‌یه‌یه:
له رۆژى 6.2.2021 104 رووفاتى ناسراو راده‌ستى كه‌سوكاریان كراوه‌ته‌وه، له رۆژى 9.12.2021 42 رووفات، له 24.10.2022 16 رووفات، له 20.6.2023 39 رووفات، له 22.1.2024 41 رووفات و له رۆژى 21.5.2025 یش 32 رووفات و ئه‌مڕۆش 12.8.2025 ژماره‌ى ئه‌م رووفاتانه‌ى گه‌یشتوونه‌ته‌وه شنگال 22 رووفاته .
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هێشتا به‌ده‌یان گۆڕى به كۆمه‌ڵى دیكه ماون كارى هه‌ڵدانه‌وه‌یان بۆ بكرێت، كه پێشبینى ده‌كرێت سه‌دانى رووفاتیان تێدا بێت.