گرافیک؛ 964+
پارێزگار: ژینگهى پایتهخت دهباته قۆناغێكی نوێ
قۆناغی یەکەمی دروستکردنی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستیپیکرد
964+
فهرهاد حهسهن
پارێزگاری هەولێر، دهستپێكردنى قوناغى یهكهمى دروستكردنى پشتێنهى سهوزى بهچواردهورى ههولێری پایتهخت رایگەیاند، وتیشی پشتێنەكه بەسەر چەند زۆنێک دابەشکراوە.
پشتێنهى سهوزایی ههولێر، بە درێژایی 70 کیلۆمەتر و پانی دوو کیلۆمەتر، بەشێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێردا دەسوڕێتەوە و دوو پشتێنە بۆ دروست دەکرێت، دەکەوێتە دوای شەقامی 150 مەتری و زیاتر لە 10 بۆندی دەستکرد بۆ ئاودانی دارەکان دروست دەکرێن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتى، بەدروستکردنی ئەم پشتێنەیە، کەشوهەوا و پاکبونەوەی ژینگەی هەولێر، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە.
وتیشی “دروستکردنی پشتێنەیی سەوزایی بەسەر چەند زۆنێک دابەشکراوە، لە یەکێک لە زۆنەکان دەستبەکار کراوە، بەڵام لەکەمترین کاتدا پرۆژەکە تەواو دەکەن”.
بڕیارە لەو پرۆژەیە، داری زەیتون و فستق بچێندرێن، ئامانج لە پرۆژەکە جگە لە زیادکردنی رووبەری سەوزایی، پاراستنی زەوییە کشتوکاڵییەکانە کە بۆ پرۆژەی ناکشتوکاڵی وەک وەبەرهێنان و نیشتەجێبون بەکارنهیهت.