چلەی ئیمام حسێنە

سبەی لە کەرکوک کرایە پشوو

شۆڕش قادری

بەبۆنەی چلەی ئیمام حسێن سبەی لە پارێزگای کەرکوک کرایە پشوو.

نووسینگەی رێبوار تەها پارێزگای کەرکوک لە راگەیەنراوێدا بڵاویکردەوە، پارێزگار بڕیاریداوە کە سبەی چوارشەممە 13.8.2025 بەبۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن بکرێتە پشووی فەرمی لە سەرتاسەری پارێزگاکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پشووەکە دەزگا خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە و ئەوان بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە هەموو پارێزگای کەرکوک.