كرێكاری دەكات و هاوكاری هەژارانيش دەكات

ئارامە ریشە.. پیاوە خێرخوازەكەی چەمچەماڵ

964+

محەمەد فاتیح

ئارام حەمگوڵ، ناسراو بە “ئارامە ریشە”، پیاوە خێرخوازەكەی چەمچەماڵ، خۆی كرێكاری دەكات و كەچی یارمەتی بۆ خەڵك كۆدەكاتەوە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ حیزب و رێكخراوێك یارمەتی بدات.

زۆر جار لە خەڵك دەپاڕێتەوە، تەنها لەبەر ئەوەی هاوكاری بۆ هەژار و دەستكورت و لێقەوماوان كۆبكاتەوە و داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەكات، كه رۆڵێكی بەرچاویان هەبێت لە یارمەتیدانی هەژاراندا.

ئەوانەی قەڵەمیان لەسەر هەڵگیراوە و بە پەپولەكان ناسراون، ئەو كۆیان دەكاتەوە و دەیان شۆرێت و پاكیان دەكاتەوە  و  پۆشاکی نوێیان لەبەر دەکات و له باشترین چێشتخانەکانی شار، خواردنیان بۆ دابین دەكات.

ئەو دەڵێت، هەرچەندە كرێكاری دەكەم، بەڵام ئەوەی هانام بۆ بێنێت، دەستی بە بەتاڵی ناگەڕێنێتەوە و بەپێی مەجال و توانای خۆی، هاوكاری دەستكورت و هەژاران و لێقەوماوان و دەردەداران دەكات.

ئارامە ریشە، داوامان لێدەكات، دەستنەنێین بە رووی دەستكورت و لێقەوماو و دەردەدار و هەژارانەوە و دەستی یارمەتیان بۆ درێژبكەین.

هاوڵاتییەک لە كارێكی خێرخوازیدا گیانی لەدەست دا

هاوڵاتییەک لە كارێكی خێرخوازیدا گیانی لەدەست دا