تورکیا وەزعى خراپە

وشکەساڵى رووى لە ئەورووپاش کردووە

964+

وریا فەتاح

روانگەی وشکەساڵی ئەوروپا رایگەیاند، کیشوەری ئەوروپا لە نێوان 11 بۆ 19ـى تەمموزی 2025، رووبەڕووی بەرزترین ئاستی وشکەساڵی بووەتەوە کە تا ئێستا تۆمارکرابێت، ئاشکراشى کردووە کە هەشت وڵات لە ئەوروپا لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدان بەهۆی وشکەساڵییەکی پێوانەیی لە مانگی تەمموزدا.

پێشبینییەکان بۆ ساڵانی داهاتوو جێگەی دڵخۆشی نین

بەگوێرەی پێنوێنی پەیوەندیدار لە روانگەی وشکەساڵی سەر بە پرۆگرامی کۆپەرنیکۆسی ئەوروپی (EDO)، کە پشتی بە چاودێری سەتەلایتی بەستووە و سێ پێوەر لەخۆدەگرێت: بارانبارین، شێی خاک و دۆخی رووەک، دەریخستووە کە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و بەڵقان بە شێوەیەکی تایبەت کاریگەر بوون بە گۆڕانکارى لە کەشووهەوا.

پێنوێنەکە سێ ئاستی وشکەساڵی لەخۆدەگرێت (چاودێری، ئاگادارکردنەوە، ئامادەباشی)، بەو پێیە زیاتر لە نیوەی خاکی ئەوروپا و ناوچەی دەریای ناوەڕاست لە نێوان 11 بۆ 19ـى تەمموزی 2025 بەردەوام بوون لە چەشتنی وشکەساڵی، ئەمەش بەپێی شیکارییەکی ئاژانسی فرانس پرێس کە پشتی بە داتاکانی روانگەی وشکەساڵی ئەوروپا (EDO) بەستووە.

لە سربیا، کە نزیکەی تەواوی وڵات 99%ـى ئاوە، رێژەی ئەو زەویانەی لە ئاستی ئامادەباشیدان دەگاتە 68%، ئەم دۆخە نیگەرانیی بۆ ئەو جوتیارانە دورستکردووە کە شیلک بەرهەمدەهێنن، چونکە ئەو وڵاتە یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکارانى شیلک لە جیهاندا.

زیاتر لە نیوەی خاکی هەنگاریا، بولگاریا و رۆمانیاش لە ئاستی ئامادەباشیدان، بە رێژەی 63%، 52%، و 51% بەدوای یەکدا.

هەرچى وڵاتى بەریتانیایە بە 21%ـى خاکەکەی لە ئاستی ئامادەباشیدایە و بەردەوامە لە رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵییەکی سەخت دوابەدوای گەرمترین بەهاری لە مێژوویدا.

ئەڵمانیا و فەرەنساش بە هەمان شێوە دۆخە مەترسییەکەیان پێگەیشتووە، بەشێوەیەک ئاستى مەترسى وشکەساڵى بۆسەر زەوییەکانى ئەڵمانیا لە 9%ـەوە بۆ 26% بەرز بووەتەوە، لە فەرەنساش رێژەى مەترسییەکە گەیشتووە بە 19%ـى کۆى زەوییەکانى.

تورکیا، قوربانییە گەورەکە

روانگەی وشکەساڵی سەر بە پرۆگرامی کۆپەرنیکۆسی ئەوروپی (EDO)، ئاشکراى کردووە کە تورکیا رووبەڕووی کەمئاوی بووەتەوە و زیاتر لە سێ لەسەر چواری وڵاتەکە (76%) تووشی وشکەساڵی بوون.

ئاشکراشى کردووە، بەشی ئەو زەویانەی لە ئاستی ئامادەباشیدان دەگاتە 18%.

ئەوەى دۆخى باشە پرتوگال و ئیسپانیایە کە 10% و 7%ـى خاکەکەیان توشى وشکەساڵى بوون.

لەیەک ساڵدا؛ بەنداوى دوکان و دەربەندیخان 47%ـى ئاو و 81%ـ...

لەیەک ساڵدا؛ بەنداوى دوکان و دەربەندیخان 47%ـى ئاو و 81%ـى بەرهەمهێنانى کارەبایان لەدەستداوە