که‌سێكیش گیانى له‌ده‌ستدا
ئەمشەو له سێ رووداوی هاتووچۆدا 12 كه‌س برینداربوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مشه‌و له سێ رووداوى هاتوچۆى جیاواز 12 هاوڵاتى بریندار بوون و یه‌كێكیش گیانى له‌ده‌ستداوه.
رووداوى یه‌كه‌میان لەسەر رێگای کەلار بۆ ناحیه‌ى رزگاری بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان، روویداوه.
دووه‌میان، لە نێوان ئۆتۆمبیلی جۆری پیکاپ دێر و کیا ریۆ لە رێگای دۆڵی زەرزێ نزیک گوندی شیوەشاران لە قەزای سیدەکان روویداوه.
رووداوى سێیه‌میشان، له سنوورى قه‌زاى شێخان نزیك ناحیه‌ى زێلكا، له‌نێوان دوو بارهه‌ڵگر له جۆرى كیا و پیكاب تویوتا، روویداوه.
راگه‌یاندنى هاتوچۆى گه‌رمیان ده‌ڵێت، به‌هۆى ئه‌و رووداوه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێکی، لەگەڵ لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون و به‌ڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.
ئازاد ته‌ها، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنى هاتوچۆى دهۆك ده‌ڵێت، به‌هۆى رووداوه‌كه‌ى ناحیه‌ى زێلكا شه‌ش كه‌س بریندا بوون و كه‌سێكیش گیانى له‌ده‌ستداوه.
به‌شی راگه‌یاندنى هاتوچۆى سۆرانیش بڵاویكرده‌وه، لە ئەنجامی رووداوەکەى سیده‌كان سێ كه‌س برینداربوون.
داوا لە شوفێران دەکرێت، پابەندی خێرایی دیاریکراو بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.