دوو هاوڵاتى سلێمانى لاى منداڵەکە ماونەتەوە

ئەو خێزانەى لە هەولێر تووشى رووداوى هاتوچۆ بوون سیانیان گیانیان لەدەستداوە

وریا فەتاح

دواى ئەوەى خێزانێکى خەڵکى هەولێر بە ئۆتۆمبێلەکەیان لە بەغدا تووشى رووداوى هاتوچۆ دەبن، سیانیان گیانیان لەدەستداوە و تەنیا یەک منداڵیان دەرچووە.

ئەریوان حەمەئەمین کە هاوڵاتییەکى کوردى شارى سلێمانییە و ئیش و کارى لە بەغدایە، بە 964ـى وت،”دواى بیستنى هەواڵەکە یەکسەر بۆ بەهاناوەچوونى ئەو خێزانە خۆمان گەیاندە نەخۆشخانە”.

وەک باسى دەکات، لە رووداوەکەدا، دایک و باوکێک و منداڵێکیان گیانیان لەدەستداوە و ئێستا لە پزیشکى دادین، بەڵام یەکێک لە منداڵەکان بریندارە.

ئەریوان و هاوڕێیەکى ئێستا لە نەخۆشخانەکە لاى منداڵەکەن، وەک ئەوەى باسى دەکات، تا کەسوکارەکەى نەگەن جێى ناهێڵین.

بە وتەى ئەریوان، کەسوکارى ئەو خێزانە لە هەولێرەوە بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون و لە کاتژمێر 5:00، خالسیان تێپەڕاندووە.

زیاتر دێت….