لای ئاسایشی هەرێمن

لە دیالە تاوانیان كرد و لە چەمچەماڵ دەستگیر كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بکوژی منداڵێکیان راگەیاند، كە لە دیالە تاوانەكەیان كردووە و لە چەمچەماڵ دەستگیر كران.

ئاسایشی هەرێم لە سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 11.8.2025 لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ژن و پیاوێکیان دەستگیرکرد، كە لە پارێزگای دیالە منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کوشتووە

سەرچاوەكە دەڵێت، لە 7.8.2025 دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی کوشتنی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای دیالە، لەلایەن ژن و مێردێکی بەخێوکەر و هەڵاتنی تۆمەتباران بەرەو هەرێمی کوردستان، بە پێدانی زانیاری هەواڵگری لەلایەن (خلية الصقور)ی پارێزگای کەرکوک، سەر بە هەواڵگری عێراق، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران ئەنجام دا،  بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا  شەوی 10.8.2025 لە قەزای چەمچەماڵ هەردوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیر بکرێن و بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکە، دوای لێکۆڵینەوە هەردوو تۆمەتباری بکوژ رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێنەوە.

هەروەها ئاسایشی هەرێم دەڵێت، ئێستا هەردوو تۆمەتباربە ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

دەزگای هەواڵگری: تاوانبارێکی سپایکەر لە دەرەوەی عێراق ...

دەزگای هەواڵگری: تاوانبارێکی سپایکەر لە دەرەوەی عێراق دەستگیرکرا