"با دره‌خت و گوڵ بچێنێت و سه‌یرى فیلمیش بكات"

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى زاخۆ رێنمایی په‌روه‌رده‌ى ژینگه‌یی بۆ منداڵان بڵاوده‌كاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى زاخۆ، چه‌ندین رێنمایی و رێكارى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى منداڵان بتوانن له‌ناو دۆخى ژینگه‌دا په‌روه‌رده‌ بكرێن و له‌ داهاتووش ببنه‌ ژینگه‌دۆست و ژینگه‌پارێزێكی كارامه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ منداڵان گه‌شتی مه‌یدانى و پیاسه‌كردنى ناو سروشت بكه‌ن.

ئه‌و رێكار و رێنماییانه‌ى فه‌رمانگه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت باشترین رێگایه‌ بۆ فێربوون و په‌روره‌ده‌كردنى منداڵان چونكه‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر منداڵان ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى ئاشناى ژینگه‌ بكرێن.

–        پیاسەکردنى منداڵان له‌ناو سروشت، گەشتى مەیدانی، باخداری و چاودێریكردنى گیانه‌وه‌ر و ئاژه‌ڵى كێوى وا له‌ منداڵ ده‌كات هه‌ست بكات تێكه‌ڵى ژینگه‌ بووه‌.

–        به‌شداریپێكردنى راسته‌وخۆیان له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانى چاندنى دار و دره‌خت و سه‌ردانیان بۆ ناوه‌نده‌كانى ریسایكلین.

–        منداڵان ئازاد بكرێن له‌كاتى بینینى فڕێدانى پاشماوه‌ و خاشاكه‌كان یاخود پیسبوونى ئاو، چ هه‌ستێك و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له‌لا دروست ده‌بێت.

–        رابهێندرێن خواردن و خۆراك بۆ باڵنده‌كان دابنێن و فێری وێنه‌كێشانى سروشتیش بكرێن.

–        پێشكه‌شكردنى په‌رتووكى تایبه‌ت به‌ ژینگه‌ به‌تایبه‌تیش چیرۆك و ئه‌ده‌بی ژینگه‌یی.

–        گێڕانه‌وه‌ى چیرۆك بۆ منداڵان به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى تایبه‌تمه‌ندى بابه‌ته‌ سروشتییه‌كانیان هه‌یه‌.

–        وشه‌ ژینگه‌ییه‌كان وه‌كو نووسین فێرى منداڵان بكرێت.

–        منداڵان فێری كارى ده‌ستى و دروستكردنى هه‌ر ماده‌ و كه‌لوپه‌لێك بكرێن كه‌ تایبه‌تمه‌ندى ژینگه‌ییان هه‌یه‌.

–        ئاشناى یارییه‌ دیجیتاڵییه‌كان و فیلم بكرێن به‌تایبه‌تیش یارییه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان و كارتۆن و ئه‌نیمه‌یشن و فیلمى دیكۆمێنتارى له‌سه‌ر سروشت و ژینگه‌.

–        هاندانیان بۆ به‌شداریكردن له‌ زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی له‌ناو ماڵ، نه‌مامگه‌كان و چاندنى نه‌مام و گوڵى جیاواز.

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ زاخۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وامنه‌ى سه‌روه‌ به‌ پێویستى ده‌زانێت بابه‌ته‌ ژینگه‌ییه‌كان به‌ فراوانى له‌ناو پڕۆگرام و مه‌نهه‌جى خوێندن دابندرێن چونكه‌ ده‌ڵێت “ئه‌مڕۆ له‌ زۆربه‌ى وڵاتان بابه‌تى ینگه‌یی كراونه‌ته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌كردنى منداڵان”.

ئامێری پشکنینی پیسبوونی ژینگه‌ به‌ تیشکدانەوە ئەتۆمی...

ئامێری پشکنینی پیسبوونی ژینگه‌ به‌ تیشکدانەوە ئەتۆمییەکان له‌ كوردستان هه‌یه‌

سه‌دان پشكنینى جۆراوجۆر بۆ خاك و ئاوى خواردنه‌وه‌ى ه...

سه‌دان پشكنینى جۆراوجۆر بۆ خاك و ئاوى خواردنه‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان كراوه‌