ئامارى تۆڕی هاوپەیمانیی 19

مانگى رابردوو زۆرترین چالاكی ناڕه‌زایه‌تى هاوڵاتیان له‌ هه‌ولێر روویداوه‌

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی ئامارێكى تۆڕی هاوپەیمانیی 19، له‌مانگى ته‌مموزى رابردوو له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانى هه‌رێمی كوردستان 60 چالاكی و ناڕه‌زایی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ئه‌نجامدراون كه‌ زۆربه‌یان له‌هه‌ولێر بووه‌ و زۆربه‌ى چالاكییه‌كانیش بۆ داواكردنى خزمەتگوزاری بووه‌.

تۆڕی هاوپەیمانیی 19 یه‌ كه‌ تۆڕێكه‌ بۆ چاودێریكردنى ئازادی رادەربڕین.

له‌ چالاكى و نارەزایەتییه‌كان یەك هاوڵاتی گیانى له‌ده‌ستداوه‌، یەكێكیشان رفێنراوە و ئەشكەنجە دراوە، هێرشكراوتە سەر چالاكوانێكی مەدەنی و برینداركراوە حەوت هاوڵاتی دەسگیركراوە پاشان ئازادكراون.

له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا، 26  چالاكی لە هەولێر، 25 لە سلێمانی، سێ چالاكی لە هه‌ریه‌ك له‌ دهۆك و ئیداره‌ى راپه‌ڕین، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، ئیداره‌كانى سۆران و گه‌رمیانیش له‌مانگى رابردوودا یه‌ك چالاكی روویداوه‌.

له‌و 60 چالاكی و ناڕه‌زایه‌یتییه‌ى به‌ڕێوه‌چووه‌، له‌ 26  چالاكی داواى  خزمەتگوزارییه‌كان كراوه‌، 13 چالاكی بۆ موچە، سێ چالاكی بۆ دامەزراندن و  18 چالاكیش داخوازی جیاجیا بوون.