هەڵەبجە

وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێک هەشت بریندارى لێکەوتەوە

964+

ئەمەل ناجى- هەڵەبجە

لە گوندى “پریس” سەر بە پارێزگاى هەڵەبجە، رووداوێکى هاتوچۆى جۆرى وەرگەڕان، هەشت بریندارى لێکەوتەوە.

هاتوچۆى پارێزگاکە بڵاوى کردووەتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەى وەرگەڕاوە لە جۆرى مارسیدس قەمەرە بووە، رووداوەکەش بەهۆى لەدەستدانى کۆنتڕۆڵ ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن شۆفێرەکەوە روویداوە.

ئاشکراشى کردووە، لە رووداوەکەدا حەوت سەرنشین و شۆفێرەکە بریندار بوون و رەوانەى نەخۆشخانە کراون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتوچۆدا ژنێک گیانى لەدەست دا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا ژنێک گیانى لەدەست دا