پسپۆرێک بۆ 964 ئاشکرای دەکات
چی دەزانی لەسەر کەوچکی سەفەری ئایا هۆکارە بۆ شێرپەنجە؟
964+
ئاکام غەفور – سۆران
کەوچکی سەفەری کە هەموومان رەنگە رۆژانە بۆ شێواندنی خواردنەوە گەرمەکان بەکاری بهێنین، لەگەڵ ئاوی گەرمیش لە ناو ئاو دەتوێتەوە و دەبینین کە چۆن لار دەبێتەوە و بە قسەی پسپۆران و پزیشکان مەترسییەکی زۆری هەیە.
شارەزایەکی ماددە پلاستیکیەکان دەڵێت، کەوچکی سەفەری کە بەم شێوەیە دەتوێتەوە، هۆکارە بۆ توش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و جەڵتەی دڵ و مێشک، لە بری ئەوەش پێویستە کەوچکی دار بەکاربێنین.
دکتۆر کارزان محەمەد، پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە زانکۆی سۆران و تێزی دکتۆراکەی لە سەر کاریگەری ماددە پلاستیکیەکانە بۆ 964 وتی، ئەو پلاستیکە لەگەڵ ئاوە گەرمەکە دەتوێتەوە لەگەڵ خواردنەوەی چا و قاوە و نیسکافە دەچێتە ناو لەشی مرۆڤ، کە زۆر جار ئەو کەوچکە سەفەریە هەر لە ماددەی ریسایکلین دروست کراوە، بەکارهێنانی بەردەوامیشی کاریگەریشی هەیە لەسەر توش بوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و مێشک و سیەکان و شێرپەنجە.
وەک ئەوەی باسی دەکات، لە دوای چونە ناو جەستە، پلاستیکەکە دەنیشێت و کەڵەکە دەبێت کە ئەمەش هۆکارە بۆ داخرانی بۆریەکانی خوێن و توش بوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک، دەشڵێت،”زۆر مەترسیدارە و هۆکارە بۆ توش بوون بە شێرپەنجە.
تاکە رێنمایشی ئەوەیە، زۆر گرینگە پلاستیک بەکارنەهێنن و چارەسەر ئەوەیە کە شوێنە گشتیەکان کەوچکی دار بەکاربێنن و لە ماڵەوەش خەڵک کەوچکی ئستیل بەکاربێنێت.
شێرپەنجە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە جیهاندا و لە ساڵانە نزیکەی 10 ملیۆن حاڵەتی مردن لە جیهاندا پێکدەهێنێت، ئەو نەخۆشیە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستاندارتی جیهانییەوەیە و لە هەر 100 هەزار كەس، 151 كەس تووشی نەخۆشییەکە دەبن.